لە بودجەی 2019 دا پێشنیازكراوە
مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێم دەكرێنە هەمیشەیی

کوردستان

31/10/2018‌ 595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەروین محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، لە پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2019 پێشنیاركراوە فەرمانبەرانی گرێ بەست و مامۆستایان پێشنیار بەشێكیان بكرێنە هەمیشەیی.

پەروین محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە شارپرێس-ی راگەیاند، ئەگەر ئەوە پەسند بكرێت ئەوا بەپێی پێویستی وەزارەت و فەرمانگەكان بە پێی ساڵانی خزمەت فەرمانبەران دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی جەختیكردەوە، وەزارەتی دارایی هیچ كێشەكیان لەگەڵ دامەزراندنی ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانە نییە بەشێوەی هەمیشەیی.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەئێستا زیاتر لە 31 هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەیە، لە رابردووشدا گرێبەستی سەدان فەرمانبەر هەڵوەشێنرایەوە.
ه.م