شارپرێس:
سەرۆکی هاوپەیمانی "بەرەی گەل" ئاشكرایكرد، یه‌كێتى به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى ڕێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتى كردوه بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌شڵێت:"دەبوایە بەرپرسانی ئێستای یەکێتی خەڵک چەواشە نەکەن‌و ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یان نه‌شاردایه‌ته‌وه.
لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی هاوپەیمانی بەرەی گەل لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ى ئایا ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت یان نا، لاهور شێخ جەنگی وتى:"سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵێم هه‌ڵبژاردن لۆ مارێ، بەهۆی بەسەرچونی وادەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەمانگی تەمموز، ئەستەمە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی ماوەی کارکردنەکەی درێژبکرێتەوە، پێویستە پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردن هەمواربکاتەوە، ئەگەر ئەمە بکرێت شتێکی باشدەبێت، بەڵام بەڕای من ئاسان نابێت".
ڕه‌خنه‌ى توندى له‌یه‌كێتى گرت‌و ئاشكرایكرد، "دەبوایە بەرپرسانی ئێستای یەکێتی خەڵک چەواشە نەکەن، چونکە من ئاگاداربوم بەشێک لەیەکێتی بەتایبەتی کاک قوباد ڕێککەوتنی کردووە لەگەڵ برایانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، ئەگەر بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی ئاگاداری ڕێککەوتنی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان نەبێت، ئەمە عەیبەیەکی گەورەیە، ئەگەر ئاگاداریش بێت‌و خەڵکیان چەواشە کردبێت، ئەمەش عەیبەیەکی ترە".
ئه‌وه‌شى وت:"ئێران‌و تورکیا دوو وڵاتی گرنگن‌و پێویستە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی گفتوگۆوە کێشەکانیان لەگەڵ ئه‌و دوو وڵاته‌دا چارەسەربکه‌ن".
په‌یامه ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى لەکاتێکدایه، سەرۆکی هەرێم ڕۆژی 10ى 6ى ئه‌مساڵى بۆ بەڕێوەچونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشانکردوە، بەڵام پارتی بڕیاریداوە بەهۆی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی 11 کورسییەکەی کۆتای پەرلەمان، بەشداریی پرۆسەکە نەکات.
مەسرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانیش به‌نوسراوى فه‌رمى پۆسته‌كه‌یه‌وه، سکاڵایەکی لەدادگای فیدراڵی تۆمارکردو داوای‌کرد فەرمانێکی بەپەلە (ئەمری وەلائی) دەربکرێت بەمەبەستی ڕاگرتنی بڕگەی تایبەت بەسیستمی تۆمارکردن‌و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان؛ دواى ئه‌و نوسراوه‌ش 7ى ئه‌م مانگه، دادگاى فیدراڵى لەبەرژەوەندیی مەسرور بارزانی بڕیاری دەرکردو جێبەجێکردنی بڕگەکەی ڕاگرت تائەوکاتەی سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە.
دوابەدوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقیش؛ جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق به‌شارپرێسى وت:"بەشێوەیەکی فەرمی تەواوی ڕێکارەکانیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرتوە تائەوکاتەی سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە".