چی روودەدات ئەگەر پێش تەمەنی دوو ساڵی خواردنەوە غازییەکان بدرێت بەمنداڵ؟

تەندروستی

19/05/2024‌ 353 جار خوێندراوه‌ته‌وه



توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکیی لەم دواییە ئاشکرایکردووە، بەکاربردنی خواردنەوە گازییەکان لەلایەن منداڵانەوە پێش گەیشتن بە تەمەنی دوو ساڵان، ئەگەری زیادبوونی کێشیان لە تەمەنی گەنجیاندا زیاد دەکات، لەکاتێکدا خواردنی شەربەتی میوەی سروشتی لە تەمەنێکی بچووکدا مەیلی هاندانی پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندرووست دەدات لە داهاتوودا.

توێژینەوەکە 14 هەزار منداڵی بەریتانی لەخۆ گرتووە و ئەنجامەکانیش دەریانخستووە کە ئەو منداڵانەی بەر لە تەمەنی دوو ساڵی خواردنەوە شیرینکراوەکان بەشەکر دەخۆنەوە تا تەمەنی بیست ساڵی کێشی زیادە بەدەست دەهێنن، لەکاتێکدا ئەوانەی شەربەتی میوە دەخۆنەوە مەیلیان هەیە دواتر شێوازێکی خۆراکی تەندرووستتر پەیڕەو بکەن.

توێژەران ئاماژە بە گرنگی هاندانی دایک و باوک بۆ بەکاربردنی خۆراکی تەندروست لەلایەن منداڵان لە ساڵانی یەکەمی ژیانیاندا دەکەنەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کاریگەرییەی کە ئەمە لەسەر خۆراکی منداڵ و زیادبوونی کێشی لە داهاتوودا هەیەتی.

بەپەلە