نێچیرڤان بارزانی بۆ شارپرێس: هه‌وڵه‌كانى پێکهێنانی حکومەت بەئاراستەیەکی ئەرێنیدا دەڕوات‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ى پێشمەرگە ڕاده‌گه‌یه‌نین

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4168 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لەلوتکەی ئابوریی سلێمانی بۆ گەشەپێدان‌و وەبەرهێنان، نوێترین پێشهاتەکانی تایبەت بەپڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت‌و پرسی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی ئاشکراکرد.


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەوەڵامی پرسیارێکی چاوەڕوان مەحمود پەیامنێری شارپرێس سەبارەت بەدیاریکردنی وادەی ڕاگەیاندنی حکومەت ڕایگەیاند، "ناتوانم بڵێم حکومەت کەی پێکدێت، بەڵام دەتوانم بڵێم کۆبونەوەی زۆرباش لەنێوان سەرۆکی حکومەت‌و جێگرەکەی، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی‌و یەکێتیی‌و هێزە ئەمنییەکان ئەنجامدراون".

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جەختیشیکردەوە، هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت بەئاراستەیەکی زۆر ئەرێنی‌و باشدا دەڕۆن.

هه‌ر له‌و لێدوانەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مژدەیەکی گرنگی سەربازیی ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەکرد، لەچەند ڕۆژی داهاتودا، پڕۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەهەرێمی کوردستان بەفەرمی ڕادەگەیەنرێت.