شارپرێس:
عەبدوڵا ئۆجالان لەدواین دیداریدا لەگەڵ شاندی دەم پارتی لە 13ی ئەم مانگەدا لەبارەی ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران قسەی كردووە و لەوبارەیەوە هۆشداری بەتاران داوە، بەردەوام بێت لە هێرشەكانی بۆ سەر ناوچە كوردییەكان ئەوا كوردان مافی ڕەوای خۆپاراستنیان هەیە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكانی شاندی دەم پارتی، عەبدوڵا ئۆجالان سیاسەتی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پەژاك)ـی بە ڕاست بینیوە، ستراتیژیی پاراستنی گەل بەبێ ئەوەی بكەوێتە ژێر كاریگەریی لایەنەكانی تر، لە شوێنی خۆیدایە.
ئۆجالان دەڵێـت، دەسەڵاتی ئێران دەبێت لەسێدارەدانەكان و هێرشەكانی بۆ سەر ناوچەی كوردان ڕابگرێت، ئەگەر ئەمە نەكرێت، ئەوا مافی پاراستنی ڕەوای كوردان دەبێت. دەبێت توركیا لەم بابەتەدا ڕۆڵێكی ئەرێنی بگێڕێت.