شارپرێس:
مەزڵوم عەبدی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی سوریا و مەحمود بەرخودان فەرماندەی لیوای كۆبانێ لەگەڵ نوێنەرانی پارتە كوردییەكان كۆبوونەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا مەزڵوم عەبدی پێشهاتەكانی ئینتێگراسیۆنی كارگێڕی و ئەمنیی لە ناوچەی كۆبانێی تاوتوێ كرد و وتی، دەوڵەت گرنگییەكی تایبەت بە دۆزی كورد دەدات و ڕێز لە تایبەتمەندییەكانی ناوچە كوردییەكانی سوریا دەگرێت.
هەروەها مەزڵوم عەبدی لەبارەی پرسی خوێندن وتی، " لە ئاستێكی بەرزدا لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكاندا كار دەكەین بۆ ئەوەی دۆسییەی پەروەردە لە ناوچەكەدا كۆتایی پێ بهێنن و مافی پەروەردە بە زمانی دایك لە قوتابخانەكانی ناوچە كوردییەكاندا بپارێزن. ئێمە لەم بارەیەوە كرانەوەیەكمان لەلایەن سەرۆك شەرعەوە بینی. پەروەردە لە قۆناغی گۆڕانكاریدایە. داهاتوو بەندە بەو بڕیارانەوە كە دەدرێن."