شارپرێس:
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد بە ناوی فەرەیدون ئەكبەرزادە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ كرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە سزای لەسێدارەدانی فەرەیدون ئەكبەرزادە، هاووڵاتیی خەڵكی شارستانی سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ كرا.
سەرچاوەكان دەڵێن، ئەم بەندكراوە پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر كراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا بوو.