ڕاوێژكارەكەی زەیدیی لەبارەی ڕاگرتنی دۆلار لەلایەن ئەمریكاوە ڕونكردنەوە دەدات

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 975 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاوێژکارێکی دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕتتدەکاتەوە کە باس لەڕاگرتنی هەناردەی دۆلار بۆ عێراق دەکەن.


مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو قسانەی باس لەسەپاندنی سزا بەسەر کەرتی بانکی عێراق دەکات، تەنها دەنگۆن و هیچ راستییەکیان تیادا نییە.

وتیشی، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ئەگەر گروپە چەکدارەکان تا 30ـی ئەم مانگە چەکەکانیان دانەنێن ئەوا ئەمریکا دۆلار بۆ عێراق نانێرێت، دورە لەڕاستییەوە و نازانن سەرچاوەی ئەو دەنگۆیانە لەکوێوە هاتون، لەبەر ئەوەی لایەنی ئەمریکی بەفەرمی ئەم پرسەی لەگەڵ عێراق باس نەکردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مامەڵەی ئەمریکا لەگەڵ عێراق لەچوارچێوەی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی ساڵی 2008، دایە کە هەردوو وڵات لەسەری رێککەوتون، بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەش هەردوو وڵات هەنگاو دەنێن.