نەوەی نوێ بایکۆتکردنی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانی راگەیاند

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 868 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵوێستێکی نوێی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان راگەیاند و دەڵێت، بەشداری لە حکومەتی نوێ ناکەین.


هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند،" وەک نەوەی نوێ بەهیچ شێوەیەک بەشداریی حکومەتی نوێی هەرێم ناکەین و بە ئۆپۆزسیۆنیی دەمێنینەوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 2ـی تەمموزی 2026، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەشاری سلێمانی رێککەوتنی پێکهێنانی (هاوپەیمانیی هاوسەنگی و بووژانەوە)یان واژۆکرد، کە مەبەست لێی شکاندنی بەربەستی (50+)ی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بوو، ئەوەش لەپێناو ئەوەی بتوانن کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنن.

لەدوای ئەم هەڵوێستەی نەوەی نوێ، تاکو ئێستا چارەنوسی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی نادیارە.