شارپرێس:
بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ دواخستنی دەستپێکردنی ساڵی خوێندن
بۆ 11ی تشرینی یەکەم،
پرسیارگەلێکی زۆری دروست کردوە؛ بە تایبەتی کە هیچ پاساوێک نییە کە بتوانێت دواخستنی
دەوام بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ڕونبکاتەوە، تەنها ئەوە نەبێت کە ئەو کاتە
هاوکاتە لەگەڵ قۆناغێکی زۆر هەستیار لەڕوی ئەمنییەوە کە نزیکبونەوەی کاتی کشانەوەی
هێزە ئەمریکییەکان و چونە ناو قۆناغی کۆتایی مۆڵەتی دەستبەسەرداگرتنی
چەکە لەلایەن دەوڵەتەوە.
لە هەمان کاتدا، لە ناو بازنە سیاسییەکاندا پێشبینیی هەیە
کە لە سەرەتای مانگى تشرینی یەکەمەوە فشاری دارایی نوێی ئەمریکا بۆ سەر عێراق دەستپێ
دەکات؛ لەوانەش ئەگەری سنوردارکردنی گواستنەوەی
دۆلارە بۆ عێراق، کە دەتوانێت هەر ئاڵۆزییەکی ئەمنی هاوکات بگۆڕێت بۆ قەیرانێکی ئابوریی .
تا ئێستا، هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی نییە کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ
لەنێوان دواخستنی دەستپێکردنی ساڵی خوێندن و ئەم پەرەسەندنانە بەیەکەوە ببەستێتەوە،
بەڵام هاوکاتبونی ئەم بەروارانە وای کردوە ڕۆژەکانی نێوان کۆتایی مانگى ئەیلول و سەرەتای
مانگى تشرینی یەکەم بکات بە هەفتەیەکی زۆر هەستیار بۆ حکومەتی عێراق بێت.