زەیدیی: نابینە بارمتەی گەرویەک.. چەکیش لە دەستی دەوڵەت دەبێت

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 872 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەلی زەیدیی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکییە لەجەستەی عێراق، لەبارەی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکەش دەڵێت، لەڕێی سوریا و تورکیا نەوت هەناردەی ئەوروپا دەکەین و نابینە بارمتەی گەرویەک.


عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا لەوتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت قەیرانی لەعێراق و جیهان دروستکرد، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕەکانی جیهان هەبوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەتەواوی پێکهاتەکانییەوە توانای پاراستنی ئاسایشی عێراقیان هەیە، لەسەر ئەو پرسەش قسەم لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی ئەمریکا، فەرەنسا و ئەڵمانیا کردوە ".

عەلی زەیدیی وتیشی،" چەک لەدەستی دەوڵەتدا دەبێت و بڕیاری ئاشتی و جەنگ لەدەستی دەوڵەتدا دەبێت ".