شارپرێس:
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای ئیسرائیل كوژرانی محەمەد جەمال ئەحمەد عەید، فەرماندەی یەكەیەكی تایبەتی باڵی سەربازیی حەماسی ڕاگەیاند، لە هێرشێكی ئاسمانیدا كە لە ناوەڕاستی كەرتی غەززە ئەنجامدرا.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئەو فەرماندەی باڵی سەربازی حەماس كە ئێستا كوژراوە، لە كاتی هێرشەكەی ٧ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣دا دزەی كردووەتە ناو ئیسرائیلەوە.
لەلایەكی دیكەوە سوپای ئیسرائیل ڕونیكردەوە لە هێرشێكی دیكەدا لە شاری غەززە ساڵح زیاد ئیبراهیم میقداد فەرماندەی یەكەی دەریایی حەماس كوژراوە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەو فەرماندانەی حەماس لەم دواییانەدا هێرشیان كردووەتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و سەربازانی ئیسرائیل.