ئیسرائیل گرووپێک چەکداری عێراقی بۆردوومان کرد

جیهان

09/05/2024‌ 1015 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا سەرلەبەیانی پێنجشەممە، دامەزراوەکانی سەر بە بزووتنەوەی چەکداری ئەلنوجەبای عێراقی کردووەتە ئامانج.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە "هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ناوەندێکی ڕۆشنبیری و دامەزراوەیەکی مەشق و ڕاهێنانی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشوری دیمەشق کردە ئامانج.

دەشڵێت، سێ ئەندامی ئەو گروپە برینداربوون.

سەرچاوەیەکی عێراقیش دەڵێت ناوەندێکی ڕۆشنبیری سەر بە گروپەکە لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا وێران کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردووە و باڵەخانەیەکی لە دەوروبەری دیمەشق کردە ئامانج.