نرخی نەوت دابەزی‌و نزمترین ئاستی تۆمار كرد

جیهان

01/11/2018‌ 341 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكان دابەزی، بەشێوەیەك خراپترین ئاستی تۆماركردو ئەو ئاستەش لەساڵی 2016 تۆمارنەكراوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 44 سەنت دابەزیەو هەر بەرمیلێكی بە 75.47 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوە نزمترین ئاستەو لەساڵی 2016 تۆماریكردووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 87 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.31 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەو نائارامییە هەیە لەبازاڕەكانی جیهان هەیە، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی نەوتی ئەمریكاو روسیا.

هـ ـ ح