سووننە-كانیش هاوشێوەی كورد داوای گەڕانەوەی پرۆژەی بودجە بۆ حكومەت دەكەن

عیراق

02/11/2018‌ 485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لایەنە سوننییەكانیش هاوشێوەی لایەنە كوردییەكان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای گەڕانەوەی پرۆژەی بودجە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن.

لایەنە سوننییەكان بەهۆی ئەو تێبینیانەی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2019 هەیانە داوای گەڕانەوەی پرۆژەكە دەكەن بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی پێیدا بچنەوە.

لەو بارەوە خالید عوبێدی سەركردە لەهێزە سونییەكان رایگەیاندووە، ئەوان وەك لایەنە سوننییەكان تێبینیان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق هەیەو دەیانەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران.

خالید عوبێدی راشیگەیاند، لەپرۆژە یاسای بودجە، لەبودجەی بەكاربردن‌و وەبەرهێنانیش كێشەی زۆر هەیە، بۆیە ئەوان تێبینیان هەیەو رێگەنادەن بەو شێوەیە لەئەنجوومەنی نوێنەران تێپەڕێنرێت.

پێشترش لایەنە كوردییەكان بەهۆی كەمكردنەوەی پشكی هەرێم لە 17% بۆ 12.67% ناڕازاییان لەسەر ناوەڕۆكی پرۆژەكە راگەیاندبوو، داوای گەڕانەوەیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەكرد.

هـ ـ ح