قۆناغی دووەمی گەمارۆكان.. وردەكاری سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران

جیهان

03/11/2018‌ 1583 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕۆژی 8ی مانگی مەی  بەفەرمی ڕایگەیاند لەڕێكەوتنی ئەتۆمی ئێران، كە بەناوی بەرنامی گشتگیر و هەنگاوی هاوبەش (بەرجام)ناسراوە، كشاوەتەوە و وەزارەتەكانی پەیوەست بەئیدارەكەی ئەو یەكسەر هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی سزا نوێ‌و كۆنەكانیش سەر لە نوێ دەست پێدەكاتەوە.

هەروەك دیارە  قۆناغی یەكەمی سزاكان لەكۆتایی مانگی ئۆگۆستی 2018 و قۆناغی دووەمیش لەكۆتایی 4ی نۆڤەمبێری 2018،  واتە 90 تا 180 ڕۆژ پاش بڕیار و ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەمریكا لەدەرچوونی لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی هەمدیسانەوە جێبەجێدەكرێت.

بەشی دووەمی سزاو ئابڵۆقەكانی واشنتۆن دژی تاران، كە لە پێنجی نۆڤەمبێرەوە لە سەر ناوەندە بازرگانی و ئابوورییەكانی ئێران جێبەجێی دەبێت، بەمشێوەیەی خوارەوەن.

بەندەرو بەشی كەشتیوانی ئێران
پیشەسازی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان
پیشەسازی  و بەرهەمە كیمیاویەكانی ئێران
ئاڵۆگۆڕی ڕێكخراو و ناوەندە دەرەكییەكان لەگەڵ بانكی ناوەندی و ناوەندە داراییەكانی تری ئێران.

خستە ڕێزەوەی دوبارەی ناوی سەدان كەس، كۆمپانیا، ناوەندی كەشتیوانی‌و فڕۆكەوانی، كە پێشتر لە ڕیزی سزاكان بوون بەزیادكردنیان بە لیستی نوێی سزاكان.

پێشووتریش لەبەیاننامەیەكدا ترەمپ جێبەجێكردن سزاكانی لەسەر كۆمپانیاو ناوەندەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی، كە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بە هۆی باراك ئۆباماوە هەڵپەسێردرابوون، واژووكردەوە، كە ئەو ئابڵوقانەش بەگشتی بەمشێوەیەی خوارەوە بوون.

سزادانی پەیوەست بەكڕینی دۆلاری ئەمریكی بەهۆی ئێرانەوە
سزای پەیوەست بەبازرگانی ئێران لە زێڕو كانزای زێڕ
سزای پەیوەست بەفرۆشتن‌و پێشكەشكردن و دابینكردنی گرافیت و كانزای تری وەكوو ئەلومنیۆم و پۆڵا و هەناردەكردنی بەرهەمی پیشەگەری و ...هتد، بۆ ئێران.
سزای پەیوەست بە مامەڵەكردنی كڕین یان فرۆشتنی ڕیاڵی ئێرانی یان ئەو بەرهەمانەی، كە لە دەرەوەی ئێران لەسەر پارەی ڕیاڵی ئێرانی دەپارێزرێن.
سزای پەیوەست بە مامەڵەو سەوداكردن یان ئاسانكاری كردن بۆ دیوانی حوكمدارێتی تاران كە لە لایەن وڵاتانەوە جێبەجێ دەكرێت.
سزای پەیوەست بە بەشی ئۆتۆمبێڵ دروستكردنی ئێران.

لەپاڵ ئەمانەشدا دەوڵەتی ترەمپ وتویەتی ئامادەی گفتگۆ بە 12 مەرجەوەیە، كە ئامانج لێی گۆڕانی هەڵسوكەوتەكانی ئێران‌و گەیشتن بە ڕێكەوتنێكی نوێی گشتگیرە.