توركیا: لە ئامادەكاریدان بۆ ئەوەی بە دراوی نیشتیمانی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان بكەین

جیهان

03/11/2018‌ 434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، لە ئامادەكاردان بۆ ئەوەی بە دراوی نیشتیمانی بازرگانی لەگەڵ وڵاتاندا بكەن.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لەمیانی وتارێكدا لە 18ەمین لووتكەی كۆنسەی وەزیرانی دەرەوەی D-8 رایگەیاند، " لە ئامادەكاریدان بۆ ئەوەی بە دراوی نیشتیمانی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان بكەین، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ زۆر وڵات لە كۆبوونەوەداین".

18ەمین لووتكەی كۆنسەی وەزیرانی دەرەوەی D-8 رۆژی شەممە  له‌ ئه‌نتاڵیا بەڕێوەچوو.

هەریەكە لە لە جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، محەممەد ئەحمەد ئەزهەر، وەزیری حكوومەتی پاكستان بۆ كاروباری داهاتەكان و خەدیجە بوكار عەبە ئیبراهیم، وەزیری حكومەتی نێجیریا بۆ كاروباری دەرەوە، داتۆ مارزوكی بین یەحیا، جێگری وەزیری دەرەوەی مالیزیا و  سەعید هیندام، جێگری وەزیری دەرەوەی میسر بۆ كاروباری ئابووری و  مەحبوب ئوز زامان، راوێژكاری وەزیری دەرەوەی بەنگلادش و موریا ویلیانا، باڵیۆزی ئیندۆنیزیا لە توركیا بەشدارییان تێداكرد.
ه.م