ڤیدیۆ.. لە قامیشلۆ سێ ژن کارگەیەکی جل‌وبەرگ دادەمەزرێنن

کوردستان

03/11/2018‌ 523 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان سێ ژن کارگەیەکی ڕستن و چنینی جلوبەرگیان دامەزراند، ئەوەش بە ئەمانجی ئەوەی ژنان خاوەنی ئابوری سەربەخۆ بن.

سێ ژن پێکەوە لە قامیشلۆ کارگەیەکی ڕستن و چنینیان دامەزراند و ئەمڕۆ کارگەکە بە مەراسیمێک کرایەوە، کە بەشێک لە هاوڵاتیان بەشداری مەراسیمەکە بوون.

لە سەرەتای کارکردندا لە کارگەکەدا ١٥ ژن کاردەکەن، بەڵام ڕۆژانە ژنانی دیکەشی تێدا پەروەردە دەکرێت لەسەر ئەوەی چۆن بتوانن کاری ڕستن و چنین بکەن.

کارگەکە ناوی کارگەی ژنکار-ە و شیلان محەمەد، یەکێک لەو ژنانەی بەشداری دروستکردنی کارگەکەی کردبوو، دەڵێت: ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ئاستی ئابوری ژنان بەرز بکەینەوە و ژنان خاوەنی ئابوری سەربەخۆ بن.

سەرچاوە: ئاژانسی هاوار نیوز

هـ ـ ر