ریهانا رەتیكردەوە گۆڕانییەكانی بخاتە خزمەتی هەڵمەتەكانی ترامپ

هەمەڕەنگ

07/11/2018‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ریهانای گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریكی، رەتیكردەوە گۆرانییەكانی بخاتە خزمەتی هەڵمەتەكانی دۆناڵدترامپی سەرۆكی وڵاتەكەی.

ریهانا لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر دەڵێت: من بەشێك نیم لەكۆمارییەكان، نزیكش نێم لێیان، بۆیە بەشداری هەڵمەتەكانیانم نەكردووە.

پێشتر رۆژنامەنووس فیلیپ رۆكر بڵاویكردبووەوە، كە ریهانا گۆرانی "Don't Stop the Music"، لەبواری سیاسی‌و هەڵمەتەكان لە ویلایەتی تینیسی بەكارهێناوە.

لێدوانەكەی ئەو گۆرانیبێژە ئەمریكییە لەبەرانبرە ئەو تۆمەتانە بووەو جەختیكردووەتەوە، بەهیچ شێ,ەیەك ناچێتە بواری سیاسی‌و پەیوەندی بە هەڵمەتەكانیش نەبووە.

هـ ـ ح