مامۆستایەك نامەیەك بۆ "خوێندكارە جوانەكە"ی دەنێرێت‌و خۆی بەگرتن دەدات

جیهان

08/11/2018‌ 3705 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
داواكاری گشتی توركیا داوای گرتنی مامۆستایەك دەكات، كە نامەیەكی بۆ خوێندكارەكەی ناردووە، كە بەخوێندكارە جوانەكە ناوبراوە.

ئەو مامۆستایە لەنامەیەكدا باسی جوانی خۆێندكارەكەی كردووە، كە تەمەنی 15 ساڵ بووەو هەر لەو نامەیەش داوای سێكسی لێكردووە.

مامۆستاكە مامۆستای فەلسەفە بووە لە خوێندگەیەكی ئاینی لە هەرێمی تێكرداغی رۆژئاوای توركیا، كە بەهۆی ئەوەی خوێندكارەكە نامەكەی پیشانی خانەوادەكەی داوە، مامۆستاكە ئاشكرابووە.

پۆلیس سكاڵای لەسەر مامۆستاكە تۆماركردووە، دوای ئەوەی خانەوادەی خێزانەكە پەنایان بۆ بنكەی پۆلیس بردووەو داوای هاوكارییان كردووە، كە ئێستا لەو بارەوە لێكۆڵینەوە دەكرێت.

هـ ـ ح