خولی ئەڵمانیا.. بروسیا دۆرتمۆند سەرکەوتنی بەسەر بایرن‌میونش بەدەستهێنا

وەرزش

10/11/2018‌ 221 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەخولی تۆپی پێی ئەڵمانیا یانەى بروسیا دۆرتمۆند بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەى بایرن میونشنی بردەوە

ڕۆژی شەممە لە بەردەوامی یارییەکانی هەفتەى یانزەى خولی ئەڵمانیا یاریی لوتکە لە نێوان بروسیا دۆرتمۆند و بایرن میونشن ئەنجام درا.
یارییەکە لە یاریگاى سیگینال ئیدۆنا پارکی تایبەت بە یانەى دۆرتمۆند بەڕێوەچوو.

تا خولەکی 53 یانەى بایرن میونشن بە دوو گۆڵی لیڤاندۆڤیسکی لە پێش بوو، بەڵام یانەى بروسیا دۆرتمۆند توانی سێ گۆڵ لەسەر یەک تۆماربکات و پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە بردنەوە بۆ خۆی مسۆگەربکات.

سەرەنجام یارییەکە بەسێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لەسودی بروسیا دۆرتمۆند کۆتایی هات و کۆی خاڵەکانی بەو بردنەوەیە بۆ 27 خاڵ بەرزکردەوەو بایرن میونشنیش بە شێوەیەکی کاتی و بە 20 خاڵ لەپلەى سێیەمدا ماوەتەوە.

هـ ـ ر