جەنگی جیهانی یەكەم لەو وادەیە كۆتایی نەهاتووە كە راگەیەنراوە

جیهان

12/11/2018‌ 673 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "لۆمۆند"ی فەرەنسی بڵاویكردەوە، جەنگی جیهانی لەو وادەیە تەواو نەبووە ، كە بەفەرمی راگەیەنراوە.

بەپێی رۆژنامەكە، رۆژی 11 نۆڤەمبەری 1918، كە راگەیەنراوە بۆ كۆتایی جەنگی جیهانی راست نییە، بەڵكو ئەو رۆژە رۆژی راگەیاندنی ئاگربەستی جەنگەكەیە.

هەر بەپێی رۆژانەكە لەدوای ئەو بەروارە، هەتا ناوەڕاستی ساڵی 1920 دۆخی شەڕ بەردەوامی هەبووەو خەڵكی مەدەنی بوون بەقوربانی، بەوەش شەڕەكە لەو وادەیە كۆتایی نەهاتووە.

هەروەها رۆژنامەكە جەختیكردووەتەوە، كە سوپای ئەڵمانیا تا 23ی نۆڤەمبەری 1918 لەهێرشەكانیان بەردەوام بوون، هەروەها سوپای فەرەنساش تا ساڵی 1919 بەردەوامبوون لەشەڕكردن.

هەروەها ئەوەشی بڵاوكردووەتەوەو بەو هۆیەشەوە لەنێوان وڵاتانی ئەوروپا تا ساڵی 1923 ململانێ‌ بەردەوامی هەبووەو ناوە ناوەش شەڕ لەنێوانیان روویداوە.

هـ ـ ح