شارپرێس: لەساڵی 1956 دەست بەپیشەسازیو بەرهەمهێنانی فڕۆكە لەمۆسكۆی پایتەختی روسیا كراوە. لەئێستادا بەهۆی زۆری جۆری فڕۆكەكانی روسیاو خانەنشینی هەندێكیان لەمۆسكۆ مۆزەخانەیەك كراوەتەوە، كە جۆرەكانی فڕۆكە روسییەكانی تێدا نمایشكراوە. لەمۆزەخانەكە ئەو جۆرە فڕۆكانە خراونەتەڕوو، كە لەلایەن هێڵی فڕۆكەوانی مەدەنیو فەرماندەیی ئاسمانی سوپای روسیا بەكارهێنراون، كە چەندین جۆر لەخۆ دەگرێت. مۆزەخانەكە ساڵانە خەڵێكی زۆر لەناوخۆی روسیاو دەرەوەی روسیاش سەردانی دەكەنو فڕۆكەكانو جۆرەكانیشیان بووەتە جێگەی سەرنجی سەردانیكران.