كەریم سنجاری: داعش دەیویست كیانێك لەهەرێمی كوردستان دروست بكات

کوردستان

14/11/2018‌ 2297 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەریم سنجاری وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت رایگەیاند، داعش دەیویست هێرش بكاتە سەر هەرێمی كوردستان‌و داگیری بكات‌و دواتر كیانێكی تێدا دروست بكات.

كەریم سنجاری راشیگەیاند، كە لەگەڵ ئەوەی داعش خواستی داگیركاری لەهەرێمی كوردستان هەبوو، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە رووبەڕوویان بوونەوەو رێگەیان لەجێبەجێكردنی خواستەكەیان كرد.

قسەكانی كەریم سنجاری لەمیانی وتارێكی هات، كە لەئەمڕۆ چوار شەممە لەكۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی لەرێگەی میانڕەوی پێشكەشی كرد.

وەزیری پێشمەرگە ئەوەشی راگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانی تری هەرێمی كوردستان بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی داعش هەزارەیان لێ بوو بەقوربانی، كە ئەوە بۆ هەموو لایەك ناخۆش بوو.

هـ ـ ح