شارپرێس:
دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی بۆ جارێكی دیكه دواخست.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌نارده‌ی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی هه‌رێمی دواخست، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی ڕاپۆرتی شاره‌زایانی هونه‌ریی له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه.
دادگای فیدراڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ده‌بوو به‌ر له 10 رۆژ له دانیشتنه‌كه، شاره‌زایانی هونه‌ریی ڕاپۆرتی خۆیان پێشكه‌شی دادگا بگردایه.
هاوكات بڕیاردرا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی 9ی كانونی یه‌كه‌م دوابخرێت‌و تا له‌و كاته‌دا شاره‌زایانی هونه‌ری ڕاپۆرتی خۆیان ئاماده‌بكه‌ن.
ڕ . ج