كەیسی كوشتنی خاشقجی.. داواكاری سعودییە داوای لەسێدارەدانی 5 كەس دەكات

جیهان

15/11/2018‌ 566 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
سەرۆكایەتی داواكاری گشتی سعوودییە، لەبارەی كەیسی كوشتنی رۆژنامەنووسی وڵاتەكەی جەمال خاشقجی داوای لەسێدارەدانی 5 كەسی كرد.

سەرۆكایەتی داواكاری گشتی سعوودییە ئەمڕۆ پێنج شەممە راگەیەنراوێكی لەبارەی كەیسی كوشتنی جەمال خاشقجی بڵاوكردەوە، راشیگەیاندووە، دیمەنی پرۆسەی گواستنەوەی تەرمی ئەو رۆژنامەنووسەیان بینیوەو گەیشتوون بەچەند راستییەك لەو بارەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوەكان، قەدەقەی هاتووچۆو گەشت خراپەوە سەر سعود قەحتانی، كە پێشتر پۆستی راوێژكاری دیوانی شاهانەی هەبووەو ئێستا دەستی لەكاركێشاوەتەوە.

ئەوەشی راگەیاندووە، یەكێكی تر لەو پێنج كەسەی داوای لەسێدارەدانیان دەكرێت كامێراكانی كۆنسوڵخانەكەی سعودییەی لەئەستەنبووڵ تێكداوە، بەبێ‌ ئەوەی ناوەكەی بهێنێت.

رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی، نەیاری دەسەڵاتی سعودییە بوو، مانگی رابردوو لەئەستەنبوڵ چووە كونسوڵخانەی سعودییەو دواتر لەو كونسوڵخانەیە بەهۆی كێشەی لەگەڵ چەند كەسێك خنكێنرا.

هـ ـ ح