ریاڵ مەدرید پەلە لەیەكلاكردنەوەی چارەنووسی نیمار دەكات

وەرزش

15/11/2018‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چارەنووسی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بەنادیاری ماوەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەگەری سزادانی ئەو یانەیە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا.

بەرنامەی "چیرنجیتۆ"ی بەناوبانگی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید بەم دوایانە دەستی بەهەوڵ كردووەتەوە، بۆ ئەوەی نیمار داسیلڤا بەزوویی لەیانەی پاریس سان جێرمان بكرێت.

بەرنامەكە بڵاویشیكردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت سوود لەو كێشانە وەرگبرێت، كە لەنێوان پاریس سان جێرمان‌و یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دروست بووەو بەو هۆیەشەوە بەزوویی پرسی كڕینی نیمار یەكلابكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا باسی لەوە كردووە، لەكڕینی یاریزان پاریس سان جێرمان پارەی زیاتری لەوە خەرج كردووە، كە بۆی دیاریكراوە، بۆیە ئێستا لەو بارەوە كێشە دروست بووە.

هـ ـ ح