شارپرێس:
ئیداره‌ی یانه‌ی بایرن میونشن-ی ئه‌ڵمانی پلانی بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زه‌ینه‌دین زێدان داناوه، تا ناوبراو بكاته ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڵاویانكرده‌وه، ئیداره‌ی یانه‌ی بایرن میونشن ده‌یه‌وێت له شوێنی نیكۆ كۆفاتیچ-ی ڕاهێنه‌ر، زه‌ینه‌دین زیدان بكاته ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌كان ده‌ڵێن، دۆڕانی یانه باڤارییه‌كه به‌یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند، ئیداره‌ی بایرن میونشنی ناچاركردووه بیر له‌دروخستنه‌وه‌ی ڕِاهێنه‌ره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.
ئێستاش یانه‌كه سه‌رقاڵی پێشكه‌شكردنی گرێبه‌ستێكی شایسته به‌زه‌یدانه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه وه‌ربگرێت.
ڕ . ج