شارپرێس:
موفتی سوریا ڕایگه‌یاند، به‌ر له‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی بگاته سوریا، سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا كه ئه‌وكاته سه‌رۆك وه‌زیران بووه، په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی سوریا كردوه.
ئه‌حمه‌د به‌دره‌دین حسون موفتی سوریا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا ورده‌كاریی په‌یامێكی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا بۆ به‌شار ئه‌سه‌د-ی سه‌رۆكی سوریا ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت، "سه‌ره‌تای ساڵی 2011 به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕ له‌سوریا دروستببێت، له ئه‌نقه‌ره ئه‌ردۆغانم بینی كه ئه‌وكاته سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بوو، له‌كاتی بینیه‌كه‌دا وتی، سڵاوم به سه‌رۆك بگه‌یه‌نه‌و پێی بڵێ ئێمه ئاماده‌ی هاوكاریكردنی سوریاین گه‌ر هه‌ر ئاژاوه‌یه‌ك گه‌یشته ئه‌و وڵاته".
موفتی سوریا ده‌شڵێت، كه گه‌ڕاوته‌وه سوریا په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی به به‌شار ئه‌سه‌د ڕاگه‌یاندووه، ئه‌سه‌دیش به‌پێكه‌نینه‌وه وتویه‌تی:"ئێمه هاوكاریی ئه‌ومان ناوێت، با ئه‌و به‌ڵاو ئاژاوه‌مان لێ دوربخاته‌وه".
ئه‌حمه‌د حسون باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی توركیا ده‌یزانی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌گاته سوریا.
ڕ . ج