شارپرێس:
ئێران‌و عێراق ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی غاز كه تاران ده‌یدات به عێراق، له‌به‌رامبه‌ردا له عێراقه‌وه خۆراك‌و پێداویستی پزیشكیی ڕه‌وانه‌ی ئێران بكرێت.
دوو به‌رپرسی باڵای عێراق ده‌ڵێن، عێراق به ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و 45 ڕۆژه‌ی واشنتۆن وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ حكومه‌تی عێراقی داناوه، كه تیایدا ده‌ستبه‌رداری كڕینی غازی سروشتیی بێت له‌ئێران، كاتێكی كه‌مه‌و عێراق ماوه‌یه‌كی زۆرتری پێویسته تا بتوانێت جێگره‌وه‌ی ئێران بدۆزێته‌وه، هاوكات عێراق پێشنیازێكی خستوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندبووه له‌باره‌یه‌وه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه دوو به‌رپرسی لیژنه‌ی وزه له حكومه‌تی عێراق پێشنیازیانكردووه عێراق له كڕینی غازی سروشتیی له ئێران بۆ وێستگه كاره‌باییه‌كانی به‌رده‌وام بێت، له‌به‌رامبه‌ردا عێراق پێداویستییه خۆراكیی‌و مرۆییه‌كان بداته ئێران.
دوو به‌رپرسه عێراقیه‌كه ده‌ڵێن هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكا‌و ئێران به‌و پێشنیازه‌ی عێراق ڕازیبوون.
پێشتر ئه‌مریكا 45 ڕۆژ مۆڵه‌تی دایه عێراق تا له‌و ماوه‌یه‌دا جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ كڕینی غاز له ئێران بدۆزێته‌وه، به‌ڵام عێراق ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكای به ماوه‌یه‌كی كه‌م ناوبرد، جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی عێراق له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌وه كێشه‌ی كاره‌بای بۆ دروستده‌بێت، گه‌ربێتوو ده‌ستبه‌رداری كڕینی غاز ببێت له ئێران.
ڕ . ج