شارپرێس.. حلمی
ره‌سول ره‌زا
سه‌رۆكی روسیا
ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاتانه كرد كه سیاسه‌تی سزادان په‌یره‌و ده‌كه‌ن و و
ڕایگەیاند "ئەو جۆرە سزایانە ئاگرێکە هه‌موان ده‌سوتێنێت".
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە
له‌میانەی كۆنگره‌یەکی رۆژنامه‌وانیدا له سه‌نگافوره له هه‌ردوو لوتكه‌ی "
روسیا-ئاسیان" و " رۆژهه‌لاتی ئاسیا" ڕایگەیاند "هه‌ر كۆت و
به‌ندێكی ئابوری به پاڵنه‌ری سیاسی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موان ده‌بێت و هه‌موان تێیادا
زیان ده‌كه‌ن به‌وانه‌شه‌وه ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یڕه‌وی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌كه‌ن".
ڤلادیمێر پۆتن
ده‌رباره‌ی لێكه‌وته‌كانی به‌شداری نه‌كردنی روسیا له مونته‌دای "داڤۆس" ئاماژەی بەوەدا "به دووری زانی بەشداری نەکردنی روسیا كاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر پێگه‌ی روسیا له ئابوری
جیهانیدا و رێكخستنی وڵاتان له ئابوری جیهاندا به نمره یه‌ك
پشت به هێزو په‌یكه‌ری ئابوریه‌كه‌ی ده‌به‌ستێت".
پێش ئه‌وه‌ش
سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاندبوو "به‌رپرسه روسیه‌كان و كۆمپانیا حكومیه‌كانی
روسیا به‌شداری له مونته‌دای داڤۆسی ئابوری ناكه‌ن؛ له كاتێكدا كۆت و به‌ند بخرێته
سه‌ر بازرگانه‌كانی روسیا".
هـ ـ ر