شارپرێس .. حلمی ره‌سول ره‌زا
گۆڤاری " نیوزویك" ی ئه‌مه‌ریكی ڕایدەگەێنێت "مانه‌وه‌و
لادانی فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی به ده‌ست خێزانه‌كه‌ی تره‌مپە و ئەوان
کاریگەرییەکی زۆریان هەیە لەسەر بڕیارەکانی نێو کۆشکی سپی".
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە گۆڤاری نیوزویكی ئه‌مریكی لەڕاپۆرتێکیدا
بڵاوی كردۆته‌وه "لە ئێستادا ئه‌ندامانی خێزانی دۆناڵد تڕەمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
هەریەکە لە هاوژینەکەی تڕەمپ، میلانیا و كچه‌كه‌ی ئیڤانكا و زاواكه‌ی گارید كۆشنیر- هه‌ژمونێكی
زۆر‌و گه‌وره‌یان هه‌یه له بڕیاره‌كانی سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ره‌كانی
كۆشكی سپی و لابردنیان".
گۆڤاری نیوزویک بەڵگەی بۆ ئەو وتانەی بەوە هێناوەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە "ئه‌و كاته‌ی تره‌مپ بڕیاری لادانی "میرا ریكاردل" جێگری راوێژكاری ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی دا، نوسینگه‌ی میلانیا تڕەمپ به‌یاننامه‌یه‌كی
ده‌ركردو دەستخۆشی لەو هەنگاوە کرد و
ئاماژەی بەوەشداوە لابردنەکە لەسەر داواکاری ئەوان بوە".
هاوکات ستیڤانی گیرشام ی وته‌بێژی نوسینگەی میلانیا ده‌رباره‌ی ریكاردل
نوسیویه‌تی "نوسینگه‌ی خانمی یه‌كه‌م وای بینوە، له ئێستاوه ناوبراو شیاوی
ئه‌وه نیه خزمه‌ت بكات له كۆشكی سپی"
گۆڤارەکە ئەوەشی وتوە "میلانیای هاوژینی سه‌رۆك خۆشی به
چاره‌ی هه‌ندێ فه‌رمانبه‌رو لیپرسراوی تری ناو كۆشك نه‌هاتوه، له تشرینی یه‌كه‌می
رابردو میلانیا بۆ كه‌ناڵی " ئه‌ی بی سی نیوز" وتویەتی "متمانه‌ی به هه‌ندێ
له لێپرسراوانی ئیداره نییه و ئه‌مه‌شی به تره‌مپ راگه‌یاندوه‌و هه‌ندێكی تریش
بۆ كاركردن ناگه‌ڕێنه‌وه كۆشكی سپی".
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه میلانیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر
هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌یه و وتویەتی "تڕەمپ به گرنگیه‌وه گوێ لە میلانیا ده‌گرێت و رێزی ده‌گرێ و راوێژی پێده‌كات، نه‌ك
له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوژینێتی، به‌ڵكو به‌هۆی وه‌فا و متمانه‌و زیره‌كیه‌وه‌یه‌تی".
نیوزویک ئەوەشی وتوە "تره‌مپ متمانه‌ی به ئیڤانكاو كۆشنیر
هه‌یه و هه‌ردوكیانی وه‌كو دوو به‌رپرسی گه‌وره دامه‌زراند، له‌گه‌ل ئه‌وەی هیچ
ئه‌زمونێكیان له كاری حكومیدا نه‌بوو".
لەکۆتاییدا ئەو گۆڤارە باسی لەوەکردوە "كچی سه‌رۆك و هاوسه‌ره‌كه‌ی
له‌ناو فه‌رمانبه‌راندا خۆشه‌ویست نین و رۆژنامه‌نوسێكی پێشوی "واشنتن پۆست"
رونالد كیسلر له نوسینێكیدا ده‌ڵێ " كۆشكی سپی تره‌مپ"و سه‌رۆك هیچ یه‌كێك
له ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر كارلانادات".
هـ ـ ر