شارپرێس:
15 سوودی ئەڤۆکادۆ كه هەرگیزن ناكرێت ده‌ستبه‌رداریان بین.
به‌ری ئه‌ڤۆكادۆ زۆر به‌كاردێت له چێشتخانه ڕووكییه‌كاندا وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی گۆشتی بابۆڵه‌كان( سه‌ندویچ) ، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌ورییه بێزیانه‌كانی تێدایه ، له كالیفۆڕنیا له‌گه‌ڵ مریشك لێده‌نرێت و ئاماده ده‌كرێت.
له هه‌ندێك ووڵاتی وه‌ك ئه‌ندونوسیا و فلپین و ڤێتنام و به‌ڕازیل تیكه‌ڵ به ئایس كرێم و شیرنه‌مه‌نی ده‌كرێت.
یه‌كێكه له باشترین خواردنه ته‌ندروستییه‌كان چونكه له 25% مادده خۆراكییه پێویسته‌كانی كانی تێدایه له‌وانه‌ش ڤیتامین K,E,C,B,A ، ئاسن ، مس ، فۆسفۆڕ ، مه‌گنیسیۆم ، پۆتاسیۆم ، هه‌روه‌ها ڕیشاڵ و پڕوتینه‌كان و زۆر مادده‌ی كیمیایی ڕه‌ووكی سوودبه‌خشی دیكه له خۆده‌گرێت كه له نه‌خۆشی جۆراوجۆر ده‌مانپارێزێت.
ئه‌ڤۆكادۆ یه‌كه‌ی گه‌رمی زۆری تێدایه ، چونكه بڕیكی زۆر چه‌وری تێدایی كه 20 ئه‌وه‌نده‌ی چه‌وری میوه‌كانی دیكه‌یه و چه‌ورییه‌كانیشی ته‌ندروستنش.
15 سووده‌كه‌ی ئه‌ڤۆكادۆ
1- پاراستنی ته‌ندروستی دڵ
چونكه ڤیتامین " B6 و ترشی فولیك" ی تێدایه ، بۆیه یارمه‌تیده‌ری ڕیكخستنی ئاستی ترشی ئه‌مینی ده‌دات ، به‌رزی ئاستی ترشی "ئه‌مینی" ئه‌گه‌ره‌كانی تووش بوون به شیرپه‌نجه‌ی دڵ زیاد ده‌كات. ڤیتامین E و گۆلتاسیۆن و ئه‌و چه‌ورییانه‌شی تێدایه كه پێیان تێر نابین ، بۆیه پارێزگاری له ته‌ندروستی دڵ ده‌كات.
2- ئاستی كۆڵسترۆڵ داده‌به‌زێنێت
ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاوێته‌ی ((سیتوستڕیل)) كه ئاستی كۆڵسترۆڵ له خوێندا داده‌به‌زێنێت ، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشانه كراوه كه كۆڵستڕۆڵێكی سوكیان هه‌یه و بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ له ژه‌مه خۆراكییه‌كاندا ئه‌ڤۆكادۆیان خواردوو ، له 17% ڕێژه‌ی كۆڵستڕۆڵه‌كه‌یان دابه‌زیووه.
3- زاڵبوون به‌سه‌ر فشاری خوێن
سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پۆتاسیۆمه كه یارمه‌تی زاڵبوون ده‌دات به‌سه‌ر فشاری خوێن.
4- خاوه‌ن خه‌سڵه‌تی دژه هه‌وكردنه.
مادده‌یه‌كی ئاوێته‌ی وه‌ك ((بۆلیفینۆڵ و فلافۆنویدایت ) له ئه‌ڤۆكادۆ دا هه‌یه كه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی دژ هه‌وكردنه ، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه.
5- بۆ ته‌ندروستی چاو باشه
ئه‌ڤۆكادۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی نایابی مادده‌ی "وه‌تین كارۆتین" ه كه پارێزگاری له ته‌ندروستی بیلبیله‌ی چاو ده‌كات.
6- ڕیكخستنی ئاستی شه‌كر له خوێندا.
ئه‌ڤۆكادۆ ئه‌و ڕێشاڵانه‌ی تێدان كه ده‌توێنه‌وه كه ئاستی شه‌كر له خوێندا ڕێكده‌خه‌ن.
7- دژی كه‌موكورتییه شێواوییه‌كانی منداڵبوونه
ئه‌ڤۆكادۆ ترشی فۆڵیكی تێدایه ، كوپێك له ئه‌ڤۆكادۆ نزیكه‌ی 23% ترشی فۆڵیكی تێدایه ، ئه‌م بڕه زۆره‌ش بۆ ئافره‌تانی دووگیان زۆر پێویسته بۆ ڕێگرتن له شێوانی منداڵ له كاتی له‌دایك بووندا.
8- كه‌مكردنه‌وه‌ی تووش بوون به جه‌ڵده‌ی مێشك
ڕێژه‌ی زۆری ترشی فۆڵیك دژی جه‌ڵده‌ی میشكه ، توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه ئه‌و كه‌سانه‌ی ژه‌می پڕ ترشی فۆڵیك یان خواردووه كه‌متر تووشی جه‌ڵده‌ی میشك ده‌بن له‌وانه‌ی نایخۆن.
9- پاراستن له شێرپه‌نجه
زۆر له توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ئه‌ڤۆكادۆ ده‌كرێت په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات بوه‌ستێنێت. ترشی ئۆلیك له ئه‌ڤۆكادۆدا به‌سوود و كارایه بۆ خۆپاراستن له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
10- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌شۆكه ئازاده‌كان
ئه‌ڤۆكادۆ گلوتاسیۆنی تێدایه كه دژه ئۆكسیدبوونه به‌هێزه‌كانه كه یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌شكۆكه ئازاده‌كانی له‌ش.
11- خه‌سڵه‌تی دژه پیری
چونكه به مادده‌ی دژ ئۆكسید ده‌وڵه‌مه‌نده ، ئه‌ڤۆكادۆ سوودبه‌خشه بۆ پاراستن له نیشانه‌كانی پیربوون ، پڕۆسه‌ی پیربوون دواده‌خات ، سوودبه‌خشیشه بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش ، بۆ ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی ده‌ماریش به‌كه‌ڵكه.
12- چاره‌سه‌ره بۆ بۆنی ناخۆشی ناوده‌م
ئه‌ڤۆكادۆ یه‌كێكه له باشترین پاككه‌ره‌وه سرووشتییه‌كانی ناوده‌م كه چاره‌سه‌ره بۆ بۆنی ناخۆشی ناوده‌م ، ڕیخۆله‌كانیش پاك ده‌كاته‌وه كه هۆكاری سه‌ره‌كی بۆنی ناخۆشی ناوده‌مه.
13- یارمه‌تیده‌ره بۆ هه‌ڵمژینی زیاتری مادده خۆراكییه‌كان
ئه‌ڤۆكادۆ توانستی هه‌ڵمژینی مادده خۆراكییه‌كان زیاد ده‌كات ، لێكۆلینه‌وه‌كانیش ده‌ڵین وا باشه ئه‌ڤۆكادۆ له‌گه‌ڵ زه‌لاته‌دا تێكه‌ڵ بكرێت.
14- ڕوونی پێست
ڕۆنی ئه‌ڤۆكادیۆ له‌گه‌ڵ زۆرێك له مادده‌كانی جوانكاری تێكه‌ڵاو ده‌كرێت ، چونكه خۆراك به پێست ده‌به‌خشێت و پێستیش بریقه‌دار ده‌كات ، نه‌خۆشی سه‌ده‌فیش چاره‌سه‌ر ده‌كات كه تووشی پێست ده‌بێت.
15- دابه‌زاندنی كێش
له‌هه‌ر 100 گرام ئه‌ڤۆكادۆ 200 یه‌كه‌ی گه‌رمی تێدایه ، میوه‌كانی دیكه هه‌ر دانه‌یه‌كیان 60-80 یه‌كه‌ی گه‌رمیان تێدایه ، بۆیه سوودبه‌خشه بۆ ئه‌وانه‌ی كێشیان زیاد ده‌كات و یارمه‌تیده‌ره‌ی دابه‌زاندنی كێشی له‌شه.
هـ ـ ر