سلیمانی بەرزترین ڕێژەی باران بارینی ساڵ تۆمار دەکات

کوردستان

15/11/2018‌ 1042 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی هەرێمی ڕایدەگەێنێت "لە کۆی گشتی ئەمساڵ زۆرترین باران لە سلێمانی باریوە".

ڕۆژی پێنج‌شەممە فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "لە 24 كاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە شارۆچكەی مێرگەسۆری شاری هەولێر باریووە، بەڵام لە کۆی گشتی ئەمساڵ زۆرترین باران لە سلێمانی باریوە".

فازڵ ئیبراهیم ئاماژەی بەوەداوە "بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، زۆرترین باران لە 24 كاژێری رابردوودا لە شارۆچكەی مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر باریووە كە 14.4 ملیم بووە."

لەسەر ئاستی قەزاكان زۆرترین بارانبارینی ئەمساڵ لە قەزای پێنجوێن بووە كە 193 ملیم بووە. بەڵام لەسەر ئاستی شارۆچکەکان زۆرترین باران لە هیرانی هەولێر باریووە كە 193.5 ملیم بووە.  

لەبارەی كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی ئاشکرایکرد "لە هەولێر 82.5 ملیم، لە سلێمانی 143 ملیم، لە دهۆك 96.9 ملیم، لە هەڵەبجە 87.3 ملیم و لە كەركووكیش 74.0 ملیم باران باریووە".

كۆی گشتی بارانبارینی ساڵی رابردوو بەمجۆرە بوو: 

- سلێمانی 836.6 ملیم
- هەڵەبجە 535.6 ملیم
- دهۆك520.7 ملیم
- هەولێر 437.6 ملیم 
- كەركووك 279.5 ملیم
هـ ـ ر