پێكهێنانی حكومەت.. وادەی كۆبوونەوەی شاندی پارتی لەگەڵ یەكێتی‌و گۆڕان

کوردستان

16/11/2018‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژی شەممە 17-11-2018 شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و بزووتنەوەی گۆڕان دەكات.

بەپێی میدیاكانی نزیك لەپارتی دیموكرات ئامانجی سەردانی شاندەكە دەستپێكردنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت.

ئەحمەد مایی، سكرتێری رۆژنامەڤانی مەكتەبی سیاسی پارتی بەكەناڵی رووداوی راگەیاندووە، شاندەكە لەسەعات 11:00 سەردانی یەكێتی‌و لەسەعات 12:00 سەردانی گۆڕان دەكات.

شاندەكەی پارتی پێكدێت لە "ئازاد بەرواری، مەحمود محەمەد، جەعفەر ئیمینكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و هەریەك لەهێمن هەورامی، ئومێد سەباح، ئەندامانی سەركردایەتی پارتی".

هـ ـ ح