یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی خۆی بۆ کابینەکەی عادل عەبدول‌مەهدی ڕاگەیاند

عیراق

16/11/2018‌ 587 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند “یەکێتیی ئەوروپا پشتگیری لە هەڵوێستی عێراق لەبارەی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران دەکات".  

ئەمڕۆ هەینی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی پەیوەندی تەلەفۆنی فێدریکا مۆگرینی و عادل عەبدولمەهدی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "مۆگرینی پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدییەوە کرد و بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، پیرۆزبایی لێکردووە".

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە ""مۆگرینی جەختی لە پشتگیری یەکێتیی ئەوروپا بۆ عادل عەبدولمەهدی و حکومەتەکەی کردەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە کارکردن لەگەڵ عێراق ئەولەوییەتێکی گرنگی یەکێتیی ئەوروپایە".

مۆگرینی ئەوەشی وتوە "یەکێتیی ئەوروپا چاودێری هەنگاوەکانی عادل عەبدولمەهدی دەکات لە پێکهێنانی حکومەت و هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی پشکپشکێنە لە هەڵبژاردنی وەزیرەکاندا". 

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق "مۆگرینی ئامادەیی یەکێتیی ئەوروپای بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە رووی سیاسی و دارایی و ئەمنییەوە دەربڕیوە، سەرەڕای پشتگیریکردن لە هەڵوێستی عێراق بەرامبەر بە سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران".

هـ ـ ر