48 نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا پشتیوانی ناکەن لە ڕێکەوتننامەی دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا

جیهان

16/11/2018‌ 421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەبەردەوامی گفتگۆکان لەبارەی BREXIT (ڕێکەوتننامەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا) ژمارەیەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی بەریتانیا لە چوارچێوەی هەندێک نامەدا ڕایانگەیاند کە چیدی لە سەرۆک وەزیڕان پشتیوانی ناکەن.


لە هەلومەرجێکدا کە دەوڵەتی تێرێزا مێی سەرۆک وەزیڕانی بەریتانیا لە گەڵ پێشنووسی ڕێکەوتننامەی BREXITدا ڕازیێە، ژمارەیەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی بەریتانیا دژایەتی خۆیان لەگەڵ پلانی ئاماژە پێکراودا ڕاگەیاندووە.


بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئیسپۆتینگ، سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند 48نوێنەر لە نوێنەرانی موحافیزەکار لە چوارچێوەی چەند نامەیەکدا ڕایانگەیاندووە "چیدی له سەرۆک وەزیران پشتیوانیی ناکەن. ئەم ژمارەیە کە لە15%ی حیزبەکانی پەرلەمان پێکدێنێت،  ئەگەری متمانە نەدان لەمبارەیەوە بە تێرێزا مێی تاوتوێ دەکەن".


لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا  تێرێزا مێی  ئەمڕۆ جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا لە یەکێتی ئەوروپا دەردەچێت و گووتیشیەوە کە لەندەن مانگی مارسی داهاتوو یەکێتی ئەوروپا بەجێدێڵێت.


تێریزا مەی چوارشەممە گوتبوی، "ئەندامانی کابینەکەی ئەو لەگەڵ پێشنووسی BREXIT ڕازی بووە و گفتگۆکانیش لەوبارەیەوە لە قۆناغی کۆتاییدایە، پێش لەمەش، ڕۆژی سێشەممە ڕاگەیاندنەکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوە دابوو دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا گەیشتووە، کە ڕێوشوێنی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دیاری دەکات".


پێنجشەممەش هەندێک کاربەدەست لە ئاستی جێگر وەزیر و ڕاوێژکاری دادی و پەروەردەیی لە دژایەتی ئەمکارەی تێرێزا مێی وازنامەی خۆیان پێشکەش کرد.


خەڵکی بەریتانیا(ئینگلیس و وێڵز، سکۆتلەند و ئیرلەندای باکوور) لە مانگی جۆلای ساڵی 2016 بە بەشداریکردن لە گشتپرسییەکدا دەنگیان بەدەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا داو پاش ئەوەش گفتگۆی دووساڵە لەبارەی شێوازی دەرچوون، لە مانگی مارسی ساڵی 2017ەوە دەست پێکرد و کۆتایی مانگی مارسی 2019ەش لەندەن دەبێت بە فەرمی لە یەکێتی ئەوروپا دەربچێت.
هـ ـ ر