لۆکا مۆدریج: خەڵاتی تۆپی پێی ئاڵتون هیچ بەلامەوە گرنگ نییە

وەرزش

16/11/2018‌ 232 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لۆکا مۆدریچ پێیوایە گەر خەڵاتى تۆپى ئاڵتونیش نەباتەوە، بەلایەوە ئەمساڵ باشترین ساڵە لە کاروانى وەرزشى خۆیدا.


لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، لۆکا مۆدریچى کرواتى یاریزانى ریاڵ مەدرید شانازى دەکات لە نێوان پاڵێوراوانى خەڵاتى تۆپى ئاڵتوندایە، کە ساڵانە لەلایەن گۆڤارى فرانس فوتبۆڵى فەڕەنسییەوە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانى جیهان.


مۆدریچ ئاماژەی بەوەشداوە "گەر خەڵاتەکە بەدەستنەهێنم هیچ شتێک لە ژیانمدا ناگۆڕێت و ئەمساڵم بە تۆپى ئاڵتونەوە یان بەبێ تۆپى ئاڵتون باشترین ساڵە لە کاروانى وەرزشیمدا".
لەلایەکى ترەوە مۆدریچ باس لە دابەزینى ئاستى دەکات و هۆکارەکەشى بۆ بەشدارینەکردنى لە ماوەى ئامادەکاریەکانى سەرەتاى وەرز و زوو گەڕانەوەى بۆ یاریکردن لە دواى مۆندیالى ٢٠١٨ى روسیا دەگەڕێنێتەوە".


مۆدریچ ئەوەشی وتوە "هەست دەکەم رۆژ لەدواى رۆژ باشترم، گەڕانەوەم دواى مۆندیال بەخێرایى و بەبێ ماوەى ئامادەکاریەکان کاریگەرى لەسەرم هەبووە، بەڵام لە دواین یاریدا هەستمکرد زۆر باشم لە رووى جەستەییەوە".


هـ ـ ر