بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە شێرپەنجه دەبێت چیبکەین؟

هەمەڕەنگ

16/11/2018‌ 702 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پسپۆڕانی زانستی پزیشکی و تەندروستی دەڵێن "بەوەیان زانیوه کە بۆچی کێش زیادبوون دەتوانێت مەترسیی توشبوون بە شێرپەنجه زۆر بکات".

بەپێی ئاژانسی ئێرنای ئێرانی، ئەم پسپۆڕانە لە "کالج ترینیتی دوبلین" تێگەیشتوون جۆرە خانەیەک کە جەستە لە ئەو بۆ لەنێوبردنی شانە شێرپەنجەییەکان سوود دەبات، بەهۆی چەوریێەوە دەگیرێت و لەکار دەکەوێت.

سەنتەری لێکۆڵینەوی شێرپەنجەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە "قەڵەوی پاش جگەرەکێشان گەورەترین هۆکاری توشبوون بە شێرپەنجە لەم وڵاتەدایه، کە دەتوانرێت لەو ڕێگری بکەیت و لە هەر 20 نموونە شێرپەنجە، ساڵانە نزیکەی 22800نمونە لە بەریتانیا، نمونەیەکی بەهۆی زۆربوونی کێشەوەیە".


بەپێی پێناسەی ڕێکخراوی تەندروستی گشتی بەریتانیا(NHS) کەسانێک کە پێوەری دەمارگرژی ئەوان 30تا39.9یە، تووشی کێشی زیادە یان قەڵەوین.

کارناسان پێشتر گومانیان بوو کە چەوری هەندێک سیگناڵ بۆ جەستە بنێرێت و بتوانێت خانەکان بریندار بکات و ببێتە هۆی شێرپەنجە.

ئێستاکە لێکۆڵەران لە کاڵج ترینیتی توانیویانه ئەوە نیشان بدەن کە خانه دژە شێرپەنجەییەکانی جەستە بەهۆی چەورییەوه دەگیرن. ئەم دیراسەیەش لە گۆڤاری ئیمۆنۆلۆجیناسی نێچێردا بڵاو کراوەتەوە. ئەوان هەروەها هیوادارن بتوانن هەندێک دەرمان بۆ زیندوو کردنەوەی توانای ئەم خانانە بۆ کوشتنی شانە شێرپەنجەییەکان بدۆزنەوە.

کێش کەم بکەنەوە
پڕۆفیسۆرلیدیا لینچ لەمبارەیەوە دەڵێت، پێکهاتەیەکی تێکەڵاو بتوانێت ڕاکێشانی چەوری بەهۆی خانە کوژێنەرەکان(شێرپەنجە) بگیرێنێت، ئەگەری هەیە. ئێمە ئەومان لە تاقیگادا تاقیکردەوە و بینیمان کە هەمدیسانەوە دەست بە کوشتنی ئەم شانانە دەکەن. بەڵام بەدڵنییاییەوە ڕێگایەکی باشتر کەمکردنەوەی کێشە، چونکە ئەم بژاردەیە تەندروستترە.

هەروەها دکتۆر لیئۆ کارلین لە دامەزراوەی لێکۆڵینەوەیی شێرپەنجە لە بیتسۆن گووتی، هەرچەندە دەزانین کە قەڵەوی مەترسی بە 13جۆر ی جیاواز لە‌شێرپەنجە بەرز دەکاتەوە، بەڵام هێشتاکه میکانیزمی بناغەی ئەو بەتەواوی تێناگەین. ئەم دیراسەیە ئاماژە بەوە دەکات کە مولکولmoleculeەکانی چەوری چۆن لە لەکارخستنی ئامێری غودە کوژی کۆئەندامی بەرگری کردن ڕێگری دەکات و ڕێگای تازە بۆ لێکۆڵینەوەیە لەبارەی چارەسەرییەکانی پێشکەش دەکات.
هـ ـ ر