سودەكانی تێكەڵكردنی هەنگوین و زەنجەفیل

جیهان

17/11/2018‌ 3983 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەنگوین‌و زەنجەفیل دوو مادەی خۆراكین، كە مرۆڤ بەخواردنیان سوودێكی زۆری پێدەگات، بۆیە دەبێت گرنگیان پێبدرێت.

هەنگوین، مادەیەكی خواردن و دەرمانە لە یەك كاتدا، پێك هاتەكەی بریتییە لەشەكری سروشتی، ڤیتامینەكان، ژمارەیەك كانزای بەسوود بۆ جەستە. 

هەنگوین لەتۆوی گوڵەوە دروست دەبێت، بە پرۆسەیەك، كە هەنگ دروستی دەكات و دەیكات بە هەنگوینی سروشتی.

هەرچی روزەكی زەنجەفیلە بریتییە لە جۆرێكی رووەك و زیاتر لە ناوچە گەرمەكاندا گەشە دەكات و لە ژێر خاكدا پیدەگات. 

پێكهاتەكەی بریتییە لە زەیت و بۆنێكی بەهێزی هەیە و تامی تاڵە و پاش ئەوەی لە ژێر خاك سەردەردەهێنێت، وشك دەكرێتەوەو دەهاڕدرێت و مادەی نیشاستە پێك دەهێنێت. 

ئەم جۆرە رووەكە بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەری نەخۆشی تێكەلكردنی لەگەڵ بەهارات، لەم بابەتەدا، باسی سودەكانی هەنگوین و زەنجەفیل دەكەین بە تایبەتی.

سودەكانی تێكەڵكردنی هەنگوین و زەنجەفیل
لەكاتی تێكەڵكردنی رێژەیەكی لەهەنگوین و كەمێك زەنجەفیل و دانانی لەسەر "ناوك" ی مرۆڤ بە شێوەی رۆژانە، ئەوا چارەسەری زۆر كێشەو نەخۆشی دەكات، لەوانە:

تێكەڵ كردنیان دەبێتە مایەی چارەسەركردنی سەرئێشەی بەردەوام.

چارەسەری ئازاری چاوەكان دەكات

هاوكارن بۆ چارەسەركردنی هەوكردنی لووت.

چارەسەرە بۆ نەخۆشی "هەناسە تەنگی" و نەهێشتنی ژانی مل.

چارەسەرە بۆ ژانی پشت

چارەسەرە بۆ نەخۆشە قۆلۆن.

هاوكارن بۆ نەهێشتنی قەبزیی بەردەوام.

تێكەڵكردنی زەنجەفیل لەگەڵ ئاوو هەندێك هەنگوین دەبێتە مایەی بەهێزكردنی توانای سێكسی، لای هەردوو رەگەز.