بەرهەم ساڵح دوای ئێران سەردانی سعودییە دەكات

عیراق

17/11/2018‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دوای سەردانەكەی بۆ ئێران سەردانی سعودییەش دەكات.

بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ شەممە سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی كرد، ئەوەش لەسەر داوای بانگێهێشتێكی فەرمی ئیحسان جیهانگیری جێگری سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە.

بەرهەم ساڵح لەسەردانەكەی بۆ ئێران لەگەڵ حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەو بەرپرسانی تری ئێران كۆبوونەوە دەكات، ئەوەش بۆ قسەكردن لەسەر پرسی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو تاران.

هاوكات ئەمڕۆ شەممە نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، كە بەرهەم ساڵح سەردانی سعودییە دەكات، ئەوەش لەرۆژی یەك شەممەی ئەم هەفتەیە.

سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویشیكردەوە، بەرهەم ساڵح لەسەردانەكەی بۆ سعودییە لەگەڵ شا سەلمان پاشای ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوەو تاوتوێی پەیوەندییەكانی بەغداو ریاز دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە بەرهەم ساڵح سەردانی هەریەكە لەوڵاتانی كوێت‌و ئیمارات‌و ئوردن كرد، كە ئەو سەردانانە یەكەم سەردانی ناوبراو بوو لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لەماوەی مانگی رابردوو.

هـ ـ ح