شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، نهێنی ئەنجامدانی یەكەم یاری لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە ئاشكراكرد.
لیۆنێل میسی 15 ساڵ پێش ئێستاو لەژێر راهێنەرایەتی فرانك ریكاردی هۆڵەندی یەكەم یاری لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە ئەنجامدا.
میسی ئەوكات تەمەنی تەنیا 17 ساڵ بوو، كە بەرانبەر پۆرتۆی پرتوگالی یاری كرد، بەهۆی پێكانی چەند یاریزانێك هەلی ئەوەی هەبووە بەشداری لەیارییەكەدا بكات، ئەوەش بەفەرمانی ریكاردی راهێنەر.
ئەو دەركەوتنە بووە هۆی گەشانەوەی ئەستێرەی میسیو وای لێهات بۆ زیاتر لەجارێك ببێتە باشترین راهێنەری جیخان، كە تائێستاش لەیاریكردن بەردەوامەو ئاستی بەرز پێشكەش دەكات.
هـ ـ ح