یۆڤانتۆس هەوڵی بەدەستهێنانی ئەسینسۆ و مبابی دەدات

وەرزش

19/11/2018‌ 162 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ مارکۆ ئەسینسیۆى ئیسپانى و کیلیان مباپى فەڕەنسى ئەنجامبدات.


رۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە "یانەى یۆڤانتۆس چاودێرى مارکۆ ئەسینسیۆى یاریزانى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى و کیلیان مباپى هێرشبەرى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى دەکات".


رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت ئەوەشی وتوە "خانمە پیرەکەى ئیتاڵیا ئەسینسیۆ و مباپى بۆ جێگەى پاولۆ دیبالاى ئەرجەنتینى و ماریۆ ماندزۆکیچى کرواتى دەوێت، کە وایداناوە لە ماوەى گواستنەوەى هاوینەى یاریزاناندا یانەکە جێبهێڵن".


ڕۆژنامەکە باسى لەوەش کردووە "یۆڤانتۆس دەستبەردارى دیبالا دەبێت، گەر گرێبەستێکى ١٤٠ ملیۆن یۆرۆى پێشکەش بکرێت، لە هەمان کاتدا لە کڕینى مباپیشدا رووبەڕووى کێبڕکێ لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەبێتەوە، کە ئەمیش هەوڵى هێرشبەرە فەڕەنسیەکە دەدات".


هـ ـ ر