توێژینەوەیەكی پزیشكی: لوتی مرۆڤ درۆ ئاشكرا دەكات

تەندروستی

26/11/2018‌ 1202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی زانكۆی گەرناتەی ئیسپانیا، پلەی گەرمای لوت، درۆ ئاشكرادەكات.

بەپێی توێژینەوەكە پلەی گەرمای لوت هۆكارێكە بۆ راگرتنی هاوسەنگی پلەی گەرمای لەش ، كە لەو رێگەیەوە ئامێری تایبەت هەیە بۆ پێوانی ئەو پلە گەرمایە.

بەپێی ئامێرەكە و پشكنینەكان، لەكاتی هەوڵدان بۆ درۆكردن پلەی گەرمای لوت 1.2 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە، لەكاتی درۆكەش 1.5 پلە سەدی بەرز دەبێتەوە.

توێژینەوەكە لەلایەن ئیمیلیۆ گۆمێز میلانۆ ئەنجامدراوەو ئاشكراشیكردووە، كە هۆكاری بەزبوونەوەی پلەی گەرمای لوت دروستبوونی قەلەقییە لە لای مرۆڤ ، كە راستەوخۆ پەیوەندی بەمێشكەوە هەیە، كە سەرچاوەی شوێنی درۆكردنی مرۆڤە.

توێژینەوەكە جەختیكردووەتەوە، كە ئەو ئەنجامانەی لە پلەی گەرمای لوت وەرگیراون بۆ ئاشكراكردنی درۆ بەرێژەی 80% راست بووە.

هـ ـ ح