نەسرە حەربی واز لەگۆرانیوتن دەهێنێت‌و دەبێتە باڵاپۆش

هەمەڕەنگ

03/12/2018‌ 1582 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەسرە حەربی، گۆرانیبێژی سعودی بڕیاریدا ببێتە باڵاپۆش‌و واز لەگۆرانیوتن دەهێنێت، ئەوەش دوای سێ‌ مانگ لەهاوسەرگیریكردن.

نەسرە حەربی لەمیانی گرتەیەكی ڤیدیۆیی ، كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردووەتەوەو وازهێنانی لەگۆرانیوتن راگەیاندووەو جەختیشیكردووەتەوە بووە بەباڵاپۆش.

ئەو گۆرانیبێژە سعودییە لەمانگی ئەیلوولی رابردوو هاوسەرگیری كرد، كە ئەو لە سێی ئابی 1988 لەدایك بووە.

هـ ـ ح