دۆناڵد ترامپ رووبەڕووی ستۆرمی دانێلز دەبێتەوە

جیهان

05/12/2018‌ 1059 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا رووبەڕووی ئەستێرەی فیلمە سێكسییەكان ستۆرمی دانێلز ببێتەوە.

تۆڕی "سی بی ئێس نیوز"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە تیمی پارێزەری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لەسەر راسپاردەی ناوبراو سكاڵایان لەسەر ستۆرمی تۆماركردووە.

تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، كە دۆناڵد ترامپ لەبەرانبەر ئەوەی ئەو ئەستێرەیە تۆمەتی دەستدرێژی كردووەتە سەر سكاڵای لەسەر تۆماركردووەو داوای 800 هەزار دۆلار قەرەبوو دەكات.

تیمی پارێزەری دۆناڵد ترامپ جەختیانكردووەتەوە، كە ئەگەر دانێلز نەتوانێت تۆمەتەكانی پشتراستبكاتەوە، ئەوە دەبێت داگا سزای بكات.

ستۆرمی دانێلز ماوەی رابردوو تۆمەتی ئەوەی خستە پاڵ سەرۆكی ئەمریكا ، كە دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەری، ئەوەش لەساڵی 2006.

هـ ـ ح