شارپرێس:
به‌رپرسێكی باڵای كه‌رتی
وزه له‌عێراق ڕایدەگەێنێت "عێراق لانیكه‌م پێویستی به دو ساڵه بۆ زیادكردنی
به‌رهه‌مهێنانی غاز بۆ ئەوەی بتوانێت هاورده‌كردنی غاز له‌ئێرانه‌وه بۆ وێستگه‌كانی
كاره‌بای وڵاته‌كه‌ی رابگرێت".
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە حه‌یان
عه‌بدولغه‌نی، سه‌رۆكی كۆمپانیای غازی باشور ڕایگەیاندوە "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت
تا كۆتایی ساڵی 2020 به‌رهه‌مهێنانی غازی عێراق بگاته 1.3 ملیۆن پێ سێجا له‌ڕۆژێكدا،
ئه‌وه‌ش به زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی 400 هه‌زار پێ سێجا له‌ڕۆژێكدا بۆ ئاستی
به‌رهه‌مهێنانی ئێستا".
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی
ئاماژەی بەوەداوە "به‌رهه‌می غازی عێراق له‌ئێستادا به‌شی پڕكردنه‌وه‌ی
پێداویستییه‌كانی وێستگه‌كانی كاره‌بای وڵات ناكات، بۆیه عێراق هێشتا غاز له
ئێرانه‌وه هاورده ده‌كات".
عه‌بدولغه‌نی وتوشیەتی
"وڵاته".كه‌ی لانیكه‌م پێویسته به 24 مانگی دیكه هه‌یه بۆ خستنه‌گه‌ڕی
چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی نوێی غاز و ده‌ستپێكردنی به‌رهه‌مهێنان تێیاندا.
هـ ـ ر