ئــەحــلام ســوپــرایــزی بــۆ ســعــودیــیــەكــان پــێــیــە

هەمەڕەنگ

07/12/2018‌ 703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەحلامی گۆرانبیبێژی ئیماراتی سوپرایزی بۆ سعودییەكان پێیەو بەوەش سەرسامی كردوون.

ئەحلام لەمیانی لێدوانێكی، كە لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە، زنجیرەیەك ئاهەنگی گۆرانیوتن لەسعودییە رێكدەخات.

ئەحلام بۆ یەكەم جارە لەوڵاتی سعودییە ئاهەنگی گۆرانیوتن رێكدەخات‌و بەوەش هەوادارەكانی لەو وڵاتە سەرسام كردووە.

هەروەها رایگەیاندووە، ئاهەنگەكانی لەسعودییە گەورە دەبن‌و تیمێكی 150 كەسی بۆ ژەنینی مۆسیقا لەگەڵ خۆی دەباتە ئەو وڵاتەوە.

ئاهەنگەكانی ئەحلام لەریازی پایتەختی سعودییە دەبن‌و لەرۆژی 21ی ئەن مانگە رێكیدەخات، كە ژمارەی ئاهەنگەكانی شەش ئاهەنگ دەبن.

هـ ـ ح