مایا نوێنەرایەتی لوبنان لەكێبڕكێی شاجوانی كەوتن دەكات

هەمەڕەنگ

11/12/2018‌ 971 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مایا رعیدی، كە بەشاجوانی وڵاتەكەی هەڵبژێراوە، نوێنەرایەتی وڵاتەكەی دەكات، ئەوەش لەكێبڕكێی بردنەوەی نازناوی خەڵاتی شاجوانی كەون بۆ ساڵی 2018.

كێبڕكێكە لەچەند رۆژی داهاتوو لەبانكۆكی پایتەختی لوبنان بەرێوەدەچێت، كە مایا رعیدی یەكێكە لەكێبڕكێكارە بەهێزەكان بۆ بردنەوەی نازناوەكە.

مایا رعیدی ماوەی رابردوو بووە شاجوانی لوبنان، كە لەشاری تنورین دەژی‌و دایكی روسییەو باوكیشی لوبنانی.

رعیدی لەزانكۆی ئەمریكی لوبنانی لەبەیروت دەخوێنێت، ئەوەش لەبواری دەروونناسی‌و زمانەكانی روسی‌و ئینگلیزی‌و عەرەبی‌و فەرەنسی بە باشی دەزانێت.

هـ ـ ح