شارپرێس:
عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پلانیوایه په‌رده له‌سه‌ر ڕووى 13 هەزار دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌ڵبماڵێت و فه‌رمان بكات ئه‌و كه‌سانه‌ی له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاون راوه‌دوبنرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ڕی غه‌دپرێس-ی راگه‌یاندووه، "عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیران نیازيوایه په‌رده له‌سه‌ر ڕووى 13 هەزار دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى لابدات كه ئێستا له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عیراقن، و فرمانیش بدات ڕاوه‌دووى بكه‌رانیان بنرێت و ده‌ستگیر بكرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "عه‌بدولمه‌هدى بیر له میكانزمێك ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی كه گه‌نده‌ڵكاران ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه بگه‌ڕێنێته‌وه، كه له ده‌رئه‌نجامى ته‌شه‌نه‌كردنى گه‌نده‌ڵییه‌وه له عێراق براونه‌ته ده‌ره‌وه".
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختى له‌وه‌شكردووه، كه "ئێستا جوڵه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و بره پاره‌یه‌ی عێراق كه له هه‌ندێك وڵاتى وه‌ك ئوردن و لوبنان و ئیمارات ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه تاوه‌كو بگه‌ڕێندرێنه‌وه عێراق".
هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا ئاماری ورد له‌باره‌ی سه‌روه‌ت و سامانی به فیڕۆدراوی عێراق له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت ده‌یان ملیار دۆلار به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه به‌فیڕۆ درابێت، كه به‌رپرسه گه‌وره‌كان له حكومه‌ته‌كانى پێشووى عێراق ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه.
ه.م